زیاتر لە ملیارێك دیناری مووچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار دزرا

زیاتر لە ملیارێک دیناری مووچەی پزیشك و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە نێو شاری سلێمانی دزرا و پۆلیسی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکات.

کەمێک لەمەوبەرسه‌رچاوه‌یه‌ك لە نەخۆشخانەی شار بە (خواكورك) ـی ڕاگەیاند، پارەی مووچەی تەواوی پزیشك و کارمەندانی نەخۆشخانەی سلێمانی کە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ـی ئاداری ٢٠١٩ بۆ دابەشکردنی بەسەر کارمەندەکان وەرگیرابوو، دزراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی، داد، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەنجوومەنی دادوەری، کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان بێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت.

 

Back to top button