فەرمانبەرێک 17 ملیۆن دینار کە بەزیادە پێی درابوو دەگەڕێنێتەوە بۆ بانک

فەرمانبەرێکی پەروەردە 17 ملیۆن دیناری زیادە کە بۆ مووچە پێی درابوو دەگەڕێنێتەوە بۆ بانک.

ئەمڕۆ سێشەممە 12/3/2019، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک لە ڕاگەیاندراوێکدا کە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە فەرمانبەرێکی پەروەردەکە بڕە پارەیەکی زیادە بۆ بانک دەگەڕێنێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، فەرمانبەرەکە ناوی (هەڤاڵ حەسەن ساڵحە)ـەو لەبەر دەستپاکی خۆی ئەو 17 ملیۆن دینارەی کە لەکاتی وەرگرتنی مووچە بەزیادە پێی دراوە، بە نووسراوی فەرمی بۆ بانکی سەرهەڵدانی گەڕاندووەتەوە.

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا، پەروەردەی دهۆک لەبەرامبەر ئەو کارەیدا دەستخۆشی لەو فەرمانبەرە دەستپاک و دڵسۆزە دەکات.

Back to top button