ئه‌و پاره‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار دزراوه‌ پاره‌ی یه‌ك وه‌زاره‌ته‌ نه‌ك هی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك

ئه‌مرۆ 12ی 3ی 2019 له‌ شاری سلێمانی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌رێگای ئۆتۆمبێلێك ده‌دزرێت، كه‌ دزینه‌كه‌ بۆته‌ جێگای گۆمانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌ له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌م شێوه‌ گوماناویه‌ دزراوه‌، (ملیارێك و هه‌شسه‌د ملیۆن دیناره‌) ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێگای پرسیار، كه‌ ئایا، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ چه‌ند فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌؟.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ خواكوڕك به‌دواداچوونی كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ مووچه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ سه‌رف ده‌كرێت، نزیكه‌ له‌ مووچه‌ی كۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، كه‌ گه‌وره‌ترین وه‌زاره‌ته‌ له‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پسپۆرانی بواری ئابووری پێیان وایه‌، ئه‌م مووچه‌یه‌ كه‌ له‌ دزینه‌كه‌دا ئاشكرا بووه‌، مووچه‌ی زیاتر له‌ 200 تا 250 هه‌زار كه‌سه‌، له‌كاتێكدا پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئایا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ 200 تا 250 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه‌”.

پسپۆرانی بواری دارایی، ده‌لێن تا ئێستا دیار نیه‌، كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی دزراوه‌ به‌ دیاری كراوی چه‌نده‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رێوبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار و كارمه‌ندانی ئه‌وێ باس له‌وه‌ ده‌كرێت پاره‌كه‌ له‌ نێوان” ملیارێك و پێنجسه‌د ملیۆن تا ملیارێكی و هه‌شتسه‌د ملیۆنه‌) كه‌وابێت ئه‌مه‌ پاره‌ی وه‌زاره‌تێكی وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌، نه‌ك هی نه‌خۆشخانه‌؟

Back to top button