گوڕان نایەوێ لە یەكێتی نزیك ببێتەوە و دەلێت” یەكێتی نیەتی باش نیە”

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە گۆڕان دەکات، لەبارەی ڕێککەوتنێکی سیاسییەوە لەگەڵیدا کۆببێتەوە، بەڵام بزووتنەوەکە ئەو داوایە ڕەت دەکاتەوە و دەلێت “یەكێتی نیەتی باش نیە”.

سەرچاوەیەك لە جڤاتی نیشتیمانی بزۆتنەوەی گوڕان بە (خواكوڕك)ـی ڕاگەیاند: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، یەکێتی داوای لە گۆڕان کردووە، بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر پرسە سیاسییەکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، بەڵام بەرپرسانی گۆڕان ڕەتیان کردووەتەوە.

سەرچاوەكە گوتیشی کە بەشێک لە نیگەرانیی سەرکردەکانی گۆڕان لە یەکێتی، بۆ لێدوانەکانی بەرپرسانی یەکێتی لە پاش ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و پارتی دەگەڕێتەوە کە بە شێوەی جۆراوجۆر و لە ڕێگەی میدیا و سۆشیال میدیاوە هەڕەشەیان لە گۆڕان کردبوو. هەروەها بەشێکی دیکەشی پەیوەندی بەو پۆستانەی گۆڕانەوە هەیە کە لە ئیدارەی هەڵەبجەدا هێشتا پێیان نەدراوە.

Back to top button