گۆمان له‌ ده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت له‌ دزینی پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی سلێمانی

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار بری (ملیارێك و هه‌شتسه‌د ملیۆن دینار) له‌لایان سێ كه‌سه‌وه‌ ده‌دزرێت، كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆی دا هێنان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هاوڵاتیان به‌ گاڵته‌وه‌ له‌سه‌ر جۆڕی دزینی پاره‌كه‌، قسه‌ ده‌كه‌ن، گومان له‌ ده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت له‌ بردنی پاره‌كه‌”.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان، پیان وایه‌ ئه‌م جۆڕه‌ دزینه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ له‌ پێش نیوه‌رۆ ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌مشاره‌ی تێدایه‌، ده‌لێن” ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ هاوكار نه‌بێت دزی له‌م شێوه‌یه‌، به‌ رۆژی رووناك چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟

هاوڵاتیه‌ك له‌باره‌ی دزینی پاره‌كه‌ ده‌نووسێ” بۆ ئارامی هه‌ڵی كار ده‌نگ بده‌ن به‌ یه‌كێتی” یه‌كێكی تر له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌نووسێـ” ئه‌م دزییه‌ دزیه‌كی ڤی ئای پیه‌، هاوڵاتیه‌كی تریش به‌گاڵته‌وه‌ وێنه‌یه‌كی ئاراس جه‌نگی بڵاو كردۆته‌وه‌، نووسیویه‌تی پاره‌ دزراوه‌كه‌ له‌ گیرڤانی من دایه‌ن هه‌ر له‌باره‌ی دزینی پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار هاوڵاتیه‌كی تر نووسیویه‌تی هه‌تا ئێستا دیار نیه‌ دز خاوه‌ن ماڵه‌ یان خاوه‌ن پاره‌یه‌”.

 

Back to top button