به‌غدا زیاتر له ۷۰۰ ملیار دیناری دیكه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
حکومەتی عێراق بڕیاڕیدا بڕی ۷۲٤ ملیار دیناری دیكه بۆ مووچەی مانگی ۳ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خه‌رج بكات.
نووسراوی ژماره ٥۲۷۰ ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، كه كۆپییەكی ده‌ست(خواکورك) كەوتووه، ئاماژه به بڕیاری ناردنی ئەو بڕه پارەیه‌وەك مووچەی مانگی ۳ـی فەرمانبەرانی هەرێم له‌گەڵ جیاوازی هه‌ردوو مانگی كانوونی دووەم و شوبات كردووه.
ئه‌مەش له‌كاتێكدا ماوەی دوو رۆژه‌مووچەی مانگی كانونی یەکەمی ۲۰۱۸ی چەند دەسته و وەزارەتێك خەرج دەكرێت، بڕیاریشه‌بەر له‌هاتنی جەژنی نەورۆز سەرجەم وه‌زارەتەكان مووچەكانیان وەربگرن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەێم بە (خواکورك)ـی ڕاگەیاند حکومەتى عێراق زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری حکومەتى هەرێم.