ئه‌مریكا بڕیارێكی سه‌یر له‌باره‌ی یه‌په‌گه ده‌دات
خاكوڕك
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، “هەموو چەكدارانی یەپەگە ده‌بێت منبه‌ج چۆڵكەن و دەگەڕێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات”.
برێت مه‌كگۆڕك نوێنه‌ری ئۆباما بۆ شه‌ڕی داعش له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، “دوای ئەوەی هێزە لۆكاڵییەكان مەشق و راهێنانەكانیان تەواوكرد ده‌چنه مه‌نبه‌ج بۆ دابینكردنی ئاسایشی شارەكە دوای داعش”.
نوێنەری ئۆباما ده‌شڵێت، “هاوپەیمانان به‌رده‌وامن لە راهێنان و پشتگیریی هێزە لۆكاڵییەكان بۆ ئه‌وه‌ی بەرگری لە ناوچەكانی خۆیان بكه‌ن”.
برێت ماكگۆرك ده‌ڵێت، “دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه ئه‌منیه لۆكاڵییه‌كان له منبج ڕاهێنان و په‌روه‌ده ته‌واو ده‌كه‌ن و ئاماده ده‌بن، هێزه‌كانی یه‌په‌گه شاره‌كه جێده‌هێڵن و ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات”.