سبەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبیت
بڕیارە سبەی چوارشەممە چەند وەزارەت و دەستەیەک موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو بەبێ پاشەکەوت وەربگرن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: سبەی چوارشەممە ١٣ ئازاری ٢٠١٩، موچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا بەبێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.
ھەر سبەی چوارشەممە موچەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کەمئەندامان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان، وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە ھەوڵدەدەن پێش پشووی جەژنی نەورۆز موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.