وەزیری تەندروستی دڵنیایی دەداتە مووچە خۆرانی نەخۆشخانەی شار

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆڵار بوو, لە لایەن گرووپێكی چەكدار رفێندرا, وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكداو كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی “شار”ـی سلێمانی، كە ئەمڕۆ مووچەكانیان لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە دزراوە.

رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردۆتەوە، “بە زووترین كات دزە چاوچنۆكەكان دەدۆزینەوە”.

هەروەها نووسیویەتی: “پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار دڵنیا دەكەمەوە، كە مووچەكانیان نافەوتێن و ئەوانیش وەك فەرمانبەرانی دیكە، بە مووچەی بێ پاشە كەوت دڵخۆش دەبن”.

شایەنی باسە ئەمڕ ژمارەیەك چەكدار بە ئۆتۆمبێلێكی جام رەش رێگەیان لەو ئۆتۆمبێلە گرتووە، بە زەبری چەك پارەكەیان لەو لیژنەیە وەرگرتووە، كە مووچەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شاری لە سلێمانی پێ بووە و بڕی پارەكە زیاتر لە یەك ملیار دینار بوو”.

Back to top button