قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر: دەنگۆی تێكدای بازاڕی شێخەلا رەتدەكاتەوە

 

دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆی تێكدانی بازاڕی شێخەلای هەولێر لە نێو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاو بوەتەوە, لەو بارەیەوە قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر روونكردنەوە دەدات.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی شاری هەولێر دڵنیای دەداتە فرۆشیاران و كاسبكاران ، “بەهیچ شێوەیەك ئەو بازاڕە تێك نادرێت”.

ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە بڕیارێك لەلایەن ئیدارەی شاری هەولێرەوە بۆ تێكدانی بازاڕی شێخەڵڵا دەركراوە, كە ئەمەش نیگەرانی زۆری كاسبكاران و دووكاندارانی بە دوای خۆیدا هێنا.

Back to top button