پارتی: زیندووكردنەوەی رێككەوتننامەی جەزائیری نێوان عێراق و ئێران رەتدەكەینەوە

 

دوای ئەوەی حەسەن رۆحانی سەرۆكی كۆماری ئێران سەردانی بەغدای كرد جگە لە واژۆكردنی 22 رێككەوتننامەی ئابوری لەگەڵ عێراق میدیاكانی عێراق رایانگەیاند بەشێك لە سەردانەكەی رۆحانی پەیوەندی بە نوێكردنەوەی رێككەوتنامەی جەزائیری ساڵی 1975ـی نێوان ئێران و عێراقە, ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش دەڵێت:” هەر هەولێك بۆ نوێكردنەوەی رێككەوتنامەكە رەتدەكەینەوە”:
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، زیندووكردنەوەی رێككەوتنامەی جەزائیر رەتدەكاتەوە، شارەزایەكی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانیش دەڵێت، رێككەوتنامەی جەزائیر لە ناوبردنی شۆڕشی كورد بووە، بۆیە زیندووكردنەوەی جارێكی دیكە لە بەرژەوەندی كورد نییە.

زیندوكردنەوەی رێككەوتنامەی جەزائیر، یەكێك لە بابەتی گفتوگۆكانی سەرۆك كۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای عێراق بوو.

رێككەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 لە 15 خاڵدا دانی نابوو بە بەشێك لە مافەكانی كورد، دواتر حكومەتی ئەوكاتی عێراق، بە ھاوكاری شای ئێران و سەرۆكی جەزائیر، پیلانیان دژی خواستەكانی گەلی كورد دانا و بە مۆركردنی رێككەوتنامەی جەزائیر، دوای 5 ساڵ لە ئیمزاكردنی رێككەوتنامەی 11 ی ئازار حكوومەتی عێراق، لە بەڵێنەكانی پاشگەزبووەوە.

Back to top button