گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان هەولێر و دیاربەكر دەستپێەكاتەوە

 

دوای وەستانی زیاتر لە دوو ساڵی گەشتەكانی نێوان هەولێر و دیار بەكری باكوری كوردستان, هێڵی ئاسمانیی ئانادۆڵوجێت، كە سەر بە هێڵی ئاسمانیی توركیایە گەشتەكانی لە دیاربەكر و غازی عەنتابەوە بۆ هەولێر دەستپێدەكاتەوە.

راگەیاندنی هێڵی ئاسمانیی توركی، ئانادۆڵوجێت لە 21 ئادار گەشتە ئاسمانییەكانی لە شاری دیاربەكر و غازی عەنتاب بۆ فڕۆكەخانەی نێودوڵەتی هەولێر دەستیپێدەكاتەوە.

لە راگەیەندراوی هێڵە ئاسمانییەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئانادۆڵوجێت گەشتی هەولێری خستووەتە ناو لیستی گەشتەكانییەوە و لە هەفتەیەكدا سێ گەشتی بەرامبەر یەك دەكات و بلیتی گەشتەكانیش‌ له 99 دۆلارەوە دەستپێدەكات

Back to top button