سعودیا دوو كه‌شتی جه‌نگی ئێرانی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كات

خواكوڕك

مالپه‌ڕی (BBC) عه‌ره‌بی بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌هۆی به‌هێزی كۆنتروڵی هێزی ده‌ریایی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ كه‌نداو، هێزه‌كانیان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ پیلانێكی دیكه‌ ئێران راده‌گه‌یه‌نێن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ مالپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی تایبه‌ت به‌ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، ڕێگریانكردووه‌ له‌ هه‌وڵی دوو كه‌شتی ئێرانی پر له‌ چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ی شاری حودیده‌ی یه‌مه‌نی ده‌ڕۆشت پێش گه‌یشتنی به‌ به‌نده‌ری شاره‌كه‌، هه‌ردوو كه‌شتیه‌كه‌ ده‌ستی به‌ سه‌رداگیراوه‌.

ئاژانسی (Reuters) رۆیته‌رز له‌ راپۆرتێكدا له‌وباره‌وه‌ نووسیویه‌تی، لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌ له‌ كه‌شتیه‌وانه ده‌ستگیركراوه‌‌كان وه‌رگیراوه‌ دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی كه‌ هه‌ردوو كه‌شتیه‌كه‌ له‌ ئیرانه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌ له‌ لایه‌ن هێزێكی ده‌ریایی تایبه‌تی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران به‌ چاودێری كه‌شتی (جه‌نگی بوشه‌هر)ی هێرشبه‌ر هاوكاری و چاودێری كراوه‌ و چه‌كی جوراوجۆر و ڕاكێتی دژه‌ تانك و دژه‌ فڕوكه‌ی تیدابووه‌ ئامانجیان بووه‌ بگه‌ییه‌نه‌ ده‌ستی چه‌كدارانی حوسی له‌ به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌نی.

چاودێرانی ئاسایسی ده‌ریایی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیانوایه كه‌ ‌هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌وپه‌یمانی عه‌ره‌بی زۆر چالاكتر ئوپه‌راسێونه‌كانی پشكنین و چاودێری ده‌ریای ئه‌جام ده‌ده‌ن و توانیویانه‌ سه‌ده‌ها ئۆپه‌راسیون ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بتوانن له‌ ساڵانی داهاتوودا جێگه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكی و به‌ریتانی بگرنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ییه‌ش بێت.

Back to top button