مەسرور بارزانی داوای پاڵپشتی زیاتر بۆ هێزی پێشمەرگە دەکات
لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەردەوامی پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بە گرنگ دەزانێت.
ئەمرۆ چوارشەممە 13/3/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان بۆ بواری چاکسازیی و مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە کرد و داوای پاڵشتی زیاتری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
له دیدارێكدا، وێڕای هەڵسەنگاندن بۆ دوا میکانیزم و بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و پەرەسەندنی جمۆجۆڵەکانیان تاوتوێکرا.
لەوبارەوە، مەسرور بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی هاوپەیمانی کرد و هیوای بهردهوامی هاوكارییەکانی خواست به تایبهتی له بواری چاكسازیی و رێكخستنهوهی وهزارهتی پێشمهرگهدا.
هەروەها، مەسرور بارزانی، بۆ رێگەگرتن لە مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریستان، هاوکاریی هەمەلایەنە و رەخساندنی زەمینەی لەباری بۆ ئاسایی کردنەوە و چارەسەریی کێشە سیاسی و
ئیداری و دەستوریەکانی بە پێویست زانی .
لای خۆیهوه شاندی میوان وێڕای جهختكردنهوه له هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان لە گشت ناوچەکان راگەیاند.