ئاسایشی سلێمانی: باندێکی ٧ کەسی مووچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان دزیوە

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی ٧ کەسی ڕاگەیاند کە مووچەی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان لە سلێمانی دزیوە.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئاداری ٢٠١٩، حەسەن نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ عەمید ئاسۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانیدا ئاشکرای کرد، ئەوان بە هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکانی دیکە، توانیویانە باندەکە دەستگیر بکەن.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە باندەکە ٧ کەس بوون و پێشتر سەرجەمیان پێشینەی تاوانی دزی و کوشتنیان هەبووە و زیندانی کراون. دەشڵێت: ”پلانی پێشوەختەیان بۆ دزییەکە داناوە و ئامادەکاریی تەواویان کردووە، بۆیە ئێستا دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

ئەو ڕووداوەلە كاتێك بوو، ئۆتۆمبێلێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پارەی مووچەی كارمەندان و پزیشكانی لە بانكی رەشید وەرگرتووە، بەڵام لە نێوان شەقامی ئۆرزدی و برایم پاشا لە نزیك كەباب وەلی ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە جۆری پاتڕۆڵ پێشی ئۆتۆمبێلەكەی لێگرتون و پارەكەی رفاندووە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە ئەو پاریەی دزراوە زیاتر لە ملیارێك دیناری مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شارە.
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوێنێ‌ مووچەی وەزارەتی تەندروستی لە بانكەكان دابەش كرا و فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە لەڕێگەی ژمێریارەكانیانەوە ئەیان توانی مووچەكە وەربگرن.
توانی مووچەكە وەربگرن.
Back to top button