منداڵه‌كانی خالید خولەسوور روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ئاسایشی سلێمانیش ده‌لێت دزه‌كان سه‌ر به هیچ لایانێكی سیاسی نین
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی رایانگه‌یاندووه، ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ر دزینی پاره‌ی مووچهخۆڕانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری گیراون، سه‌ر به هیچ لایانێكی سیاسی نین، منداڵه‌كانی خالید خولهسوریش روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی په‌یچه‌كانی یه‌كێتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به ئیرهابی فكری دژی كادیر و لایانگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ناو ده‌به‌ن”.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه” ئەو حەوت کەسەی لەسەر رووداوی دزینی پارە و مووچەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەستگیرکراون سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیی نین و پێشتر چەند جارێک فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه”80%ی ئەو باندە کۆنەپیاوکوژ، دز و چەتەن بوون و لەنێو زیندان پێشتر یەکدیان ناسیووە، بەهیچ شێوەیەک سەر بە هیچ لایەنێکی دیاریکراو نین”.
پیش‌تر میدیاكانی یه‌كێتی و په‌یچه‌كانی ئه‌و حزبه له هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكرد و بڵاویان كرده‌وه، كه سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره و منداڵه‌كانی خالید خوله‌سوور دزیهكهیان ئه‌نجام داوه، له‌به‌رامبه‌ردا، سەرۆكی عەشیرەتی غەوارە روونکردنەوەیەکی لەبارەی دزینی پارە و مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە و رەتیدەکاتەوە پەیوەندییان بەو رووداوەوە هەبێت و رایدەگەیێنێت ”ئەو كەسانەی دەستگیركراون هیچ پەیوەندییەكی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان بە ئێمەوە نییە”.