بزۆتنەوەی گوڕان: ڕەنگە دزەكانی سلێمانی لە دەسەلاتی ئەوشارە نزیك بن

ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاشکرای کرد کە ”ڕەنگە“ ئەوانەی مووچەی نەخۆشخانەی شاریان دزیوە، ”هەر لە خۆیانەوە نزیک بن“.

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگەیاند: “لە سلێمانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و دەزگای زانیاری سەر بە حزبێکی سیاسیی دیاریکراو هەیە، بەڵام ھەڤاڵ ئەبوبەکر و پۆستەکەی لە بزووتنەوەیەکی سیاسییە کە لەو ھێزانەدا پشکمان نییە و ھێزێکی مەدەنین و تەنیا لە حکوومەت بەشدارین، لەبەر ئەوە ئەگەر ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری ئەوان بووایە، ئەوا دەیتوانی ڕۆڵ ببینێ، بەڵام لەبەر ئەوەی لە گۆڕانە ئەوان و دەزگا ئەمنییەکانیان ھاوکاری ناکەن و دەزگاکانی خۆیانی بخەنە بەردەست”.

خەلیل سەرکانی نەیشاردەوە کە ”ڕەنگە“ هەڤاڵ ئەبوبەکر چەندە ڕەچاوی گۆڕان دەکات، هێندە و زیاتریش ڕەچاوی لایەنەکانی دیکە یبکات، چونکە ”ئێمە نەمانویستووە پارێزگارەکەمان حزبایەتی بکات“.

ئەندامەکەی جڤاتی گشتیی گۆڕان  گوتی: ”لە ھەر شوێنێک مەلەفی ئەمنی بەدەست ھەر حزبێک بێت، لە باش و خراپی دۆسیەکەدا ئەو حزبە بەرپرسە، لێرەش بەدەست یەکێتییە، جارێ بابزانین ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە لە ئەنجامدا دەردەکەوێ کێن، ڕەگە ھەر لە خۆیانەوە نزیک بن”.

Back to top button