تەنها بە کەرەوز کێشت دابەزێنە

لەنێوان خواردنە رووەکی و بقولیاتەکاندا، کەرەوز رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری لەشدا، چونکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود.

بەگوێرەی هەواڵەکەی yawmiyati، کەرەوز، یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکانی دابەزاندنی کێش، چونکە بڕێکی زۆر ریشاڵی تێدایە، کە وادەکات هەست بە تێری بکەیت، هاوکات دەوڵەمەندە بە پۆتاسیم و سۆدیۆم و کالسیۆم و کانزا، هەموو ئەم پێکهاتانەش رۆڵیان لە توانەوەی چەوری لەشدا هەیە و کرداری هەرس چالاکدەکات، بەمەرجێک ئەو کەسە پشت بە وەرزش و سیستمی خۆراکی تەندروستیش ببەستێت.

چۆن سوود لە کەرەوز دەبینیت بۆ توانەوەی چەوری؟

نیو کاتژمێر پێش ژەمی نان خواردن، پێویستە کەرەوز بخۆیت، یاخود نیو کاتژمێر پاش نان خواردن، یاخود کەوچکێک کەرەوزی وشکراو بخەرە ئاوەوە، لەسەر گەدەی خاڵی بیخۆرەوە، بێگومان بە ماوەیەکی کەم هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.

Back to top button