ئەگەر وازلە شەکر بهێنیت، چی بەسەر جەستەدادێت؟

شەکر بەشێکی گەورەیە لە کالۆری، کە رۆژانە مرۆڤەکان دەیخوات و بایەخی پێدەدات، بەشێوەی شیرینی یان تێکەڵکردنی لەگەڵ خواردنەوەکان و چەند شێوازێکی دیکە، بەڵام تا کەمتر بخورێت باشترە، چونکە زیانی گەورە بە جەستە دەگەیەنێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی yawmiyati خواردنی رێژەیەکی زۆر لە شەکر، کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، تووشی جۆرەها نەخۆشیت دەکات، بەڵام ئەگەر وازیلێبهێنیت چی روودەدات:

1-یەکێک لە باشترین دەرەئەنجامەکانی، دابەزینی کێش و توانەوەی چەوریە.

2-ئەگەر خۆڕاگربیت، هێواش هێواش ئارەزووت بۆ خواردنی شیرینی نامێنێت.

3-لێدانەکانی دڵ رێکدەبێتەوە و تەندروستی باش دەبێت، لە نەخۆشیەکان پارێزراودەبێت.

4-پێست جوانتر دەبێت بە بەراورد بە پێشتر و زیپکە و پەڵەکانی کەمدەبێتەوە، جگەلەوەی درەنگ چرچ دەبێت.

5-ئەگەری تووشبوونت بە شەکری خوێن کەمدەبێتەوە.

6-رێژەی کۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێت، تەنها لە ماوەی 20 رۆژ وازهێنانی، بە رێژەی لە %10 کەمدەکاتەوە.

7-مێشک چالاکدەبێتەوە، هەستە بە وزەیەکی باش دەکەیت لە جەستەتدا و دەروونت ئارامدەبێت.

8-ریخۆڵەکان بەشێوەیەکی تەندروست کاردەکەن، هاوكات جگەر چالاکدەبێتەوە.

Back to top button