هۆکارەکانی تەقینی سەراوی دووگیان

ماوەی دووگیانی قۆناغێکی گرنگە پێویستە خانمان ئاگاداری تەندروستی و لایف ستایلی ژیانیان بن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبن، یەکێک لەو کێشانەش کە رووبەرووی دووگیان دەبێتەوە، تەقینی سەراوە کە ڕەنگە ببێتەهۆی زوو لەدایکبوون، یان گرفت تەندروستی بۆ کۆرپەلە.

بەگوێرەی هەواڵە تەندروستیەکەی ماڵپەڕی yawmiyati هۆکارەکانی تەقینی سەراو:

1-هەوکردن و خورانی ئەندامی زاوزێ بەشێوەیەکی زۆر، هاوکات بوونی ئازار لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا.

2-هەوکردنی میزەڵدان و بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا.

3-زیان گەیاندنی کۆرپەلە بە سەراو، بەهۆی پەستانەوە.

چۆن خۆت لەم کێشەیە دەپارێزیت؟

1-زۆر خواردنەوەی ئاو.

2-خۆتبەدووربگرە لە خواردنی خوێ و سرکە و ترشیات و جۆرەکانی.

3-رۆژانە دووجار جلوبەرگی ژێرەوە بگۆڕە، بۆ ئەوەی هەونەکات.

4-خاوێنکردنەوەی ئەندامی زاوزێ دوای پەیوەندی سێکسی.

5-حەوانەوە و لەکاتی ماندووبوونی زۆر.

Back to top button