چوار هەنگاو گرنگ بۆ پاراستنی دووگیان لە قەڵەوی

دووگیانی قۆناغێکی جیاوازە و بەگشتی خانمان ئارەزوویان بۆ خواردن زیاددەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکەن، بۆ ئەوەی کێشیان زیادنەکات، دواتریش پێستیان زۆر نەکشێت و تێکنەچێت.

لەم سۆنگەیەوە ماڵپەڕی yawmiyati چوار رێنمایی بە خانمانی دووگیان دەدات:

1-هەوڵبدە خواردنی تەندروست و باش هەڵبژێرە، چونکە کۆرپەلە بۆ گەشەکردنی پێویستی بە خواردنی بەسوود هەیە، وەک میوە و سەوزە، سپێناخ، بادام، و ماسی، بروکلی، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و ئەی و ئۆمیگاسێ.

2-بایەخێکی زۆر بە خواردنەوەی ئاو بدە، بۆ ئەوەی جەستەت وشکنەبێتەوە و پێست بە بریقەداری بمێنێتەوە، بێگومان لە زیادبوونی کێشیش دەتپارێزێت، هەربۆیە رۆژانە 8 کوپ ئاو بخۆرەوە، بەڵام لەکاتی نان خواردن زیانی هەیە.

3-پێست بپارێزە لە رێگای بەکاربهێنانی کرێمی شێدار، بەڵام ئاگاداری پێکهاتەی کیمایی بە، لەهەمانکاتدا پێستی سکت بە زەیتی سروشتی چەوربکە، وەک زەیتی بادام و کاکاو، دەکرێت پرس بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

4-بایەخ بە وەرزش بدە، بەڵام لەژێر رێنمایی پزیشک و راهێنەری پسپۆڕ.

Back to top button