بۆ ماوەی یەک مانگ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دووربکەوەرەوە

لەم سەردەمەدا بەگشتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ژیانی هەموو تاکێکی داگیرکردووە، کە رەنگە زۆرکات هۆکارێک بێت بۆ تێکدانی خەو یان پشووی بەکارهێنەر، هاوکات کاریگەری سلبی دەخاتەسەر دەروون و مێشکی ئەو کەسە، جگەلەوەی فێری تەمبەڵی دەکات.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی “ئیندیپێندت”ی بەریتانیا، باس لە چەند توێژینەوەیەکی زانستی دەکات دەربارەی دوورکەوتنەوە لە ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا، هاوکات کاریگەریە ئیجابییەکانی ئەگەر بۆ ماوەی 30 رۆژ دووربکەویتەوە:

1-چالاکبوونی جەستە و تواناکانت، چونکە ئەو کاتەی بۆ سۆشیال میدیا تەرخانی دەکەیت، دەکرێت بیدەیت بە وەرزشکردن یان رۆیشتن و گەڕانی پارکەکان.

2-بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی لە سەنتەری پزیشکی “یونگ هێڵس”، دوورکەوتنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری لەسەر متمانەبوون بە جەستە هەیە، بەتایبەت لەناو گەنجاندا، چونکە وێنەی نەشیاو بڵاودەکرێتەوە تێیدا، یان هەندێک کەس نمایش لەشولاریان دەکەن بەمەبەستی بزنس، ئەوەش وادەکات تووشی خەمۆکی و بێزاریت بکات، بەتایبەت کاتێک دیمەنی خۆت لە ئاوێنە دەبینیت هەتا ئەگەر کێشەش نەبێت.

3-باشتر دەخەویت، چونکە تیشکی رووناکیەکانی تەکنەلۆژیا کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنی خەو هەیە.

4-پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت چالاکتر دەبێت.

5-کێشت دادەبەزێت یان زیادناکەیت، چونکە هێندە بەدیار سۆشیال میدیایەوە دانانیشیت یان خواردن بخۆیت، بەتایبەت خواردنی خێرا.

6-هەست بە ئارامی دەروونی دەکەیت و ئاسوودە دەبیت و دەحەوێیتەوە، چونکە رێژەی دڵەڕاوکێت بە رێژەی %55 نامێنێت.

Back to top button