چۆن رەفتار لەگەڵ هاوسەری توڕەدا دەکەیت؟

ژینگەی پەروەردە و سیفاتی کەسایەتیەکان دەگۆڕێت، توڕەیی یان هەڵچوونی دەروونی، یەکێکە لە سیفاتە خراپەکان کە دەبێتەهۆی تێکدانی پەیوەندیەکان لەسەر ئاستی خێزانی و هاوڕێیەتی و پیشەیی، بەڵام مەرج نییە کەسێکی خراپ بن، بەڵکو شێوازی رەفتارکردن لەگەڵیاندا رۆڵدەبینێت.

لەمبارەیەوە پێگەی hiamag لەرووی کۆمەڵایەتییەوە چوار ئامۆژگاری دەخاتەڕوو، بۆ ئەو کەسانەی هاوسەرەکانیان توڕەن:

1-کاتێک هاوسەرەکەت توڕەیە، تۆ خۆت بەدووربگرە لە هەڵچوون و رەفتاری نابەجێ، چونکە کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە، دوو هێندە تووشی دڵەڕاوکێ دەبن هەردوولا.

2-پێویست ناکات ترس زاڵبێت بەسەرتدا بەرامبەر هاوسەرەکەت کە توڕەیە، بەڵام بزانە چۆن رەفتاری لەگەڵدا دەکەیت، بە چ رێگایەک ئەو ئاسوودە دەبێت، ئەوە بەکاربهێنە.

3-بێدەنگی باشترین هەنگاوە، چونکە دواتر ئەو پەشیمان دەبێتەوە، پێویستە تۆ نەرم بیت.

4-لێبوردەیی گرنگترین سیفاتە و رۆڵی هەیە لە چارەسەری کێشەی هاوسەرگیریدا، چونکە دواتر بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، زیرەکی تۆ لە رەفتارکردن بایەخی هەیە.

Back to top button