کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتەوە و كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز لێزمە باران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت لە ھەندێك كاتدا لێزمەباران دەبێت، لە ناوچە سنوورییەكان ئەگەری بەرفر بارین ھەیە.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت و لەكات و شوێنی جیاواز باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.