ئەمریكا: “مه‌لا مسته‌فا بۆ ئه‌و خه‌باته‌ی له پێناو كورد و خه‌ڵكی كوردستانی عێراق كردی، هه‌ر له یاد دا ده‌مێنێته‌وه”
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بۆنەی 116یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ڕێزی لە خەبات و ڕابردووی مەلا مستافا بارزانی گرتووە.
لە پەیامەکەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکادا کەلە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (توێتەر) بڵاوی کردووەتەوە هاتووە: “كۆنسولخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ڕێز له مێژوو و خه‌باتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌گرێت كه ١١٦ ساڵ به‌رله ئێستا له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، له ١٤ی ئازاری ١٩٠٣، له‌دایك بووە.”
ئاماژەی بەوەش کردووە: “مه‌لا مسته‌فا بۆ ئه‌و خه‌باته‌ی له پێناو كورد و خه‌ڵكی كوردستانی عێراق كردی، هه‌ر له یاد دا ده‌مێنێته‌وه”.
هاوکات لەگەڵ پەیامەکە وێنەیەکی بارزانیی نەمر كه ساڵی ١٩٦٥ لەگەڵ “ویلیا‌م كارته‌ر” وێنه‌گری ئه‌مریكی گیراوه، بڵاو کراوەتەوە.