گوتەبێژی حكومەتی عێراق هەرگیز لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم بێ حكومەتی هەرێم مامەڵە ناكەین

خواكوڕك
لەمیانی پرۆژەی گۆڕان و باڵێكی یەكێتی و كۆمەڵ، بۆ هەڵوەشاندنەوەی كوردستان و مامەڵەی راستەوخۆی حكومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگاكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم بێ گەرانەوە بۆ حكومەتی هەرێم وتەبێژی حكومەتی عێراقی هێنا دەنگ و گوتی ئەم پرۆژەیە بابەتێكی ناوەخۆی هەندێك لایانی سیاسی كوردستانە و لەچوارچێوەی عێراق دا هەرگیز مامەڵەی لەگەڵ ئەم پرۆژەیە ناكەین و باس كردنیشی نایاسایی و نادەستووریە.
 
سەعد حەدیسی گوتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی دا بە خواكوڕكی رایگەیاند رێكەوتنی نوێمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە لەسەر ئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی مووسڵ و بابەتەكانی تر، ئێمە پابەندین بەرێكەوتنی لەگەڵ حكومەتی هەرێم و هەروەك هاوسەنگەری پێشمەرگە و سوپای عێراق لەدژی داعش و دەلێت ئەو بابەتە باس كردنیشی نادەستووری و نایاساییە و بۆیە بەهیچ شێوەیەك ئامادە نین مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكان بكەین بەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان.
 
هەروەها سەعدی حەدیسی دەشلێت ئێمە مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین و هەر رێكەوتنێكیش دەبێت لەرێگای حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت، ئێمە وەك هەرێمێكی فیدراڵ مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكەین نەك وەك پارێزگا و دەلێت ئەم بابەتە باس كردنیشی نایاساییە.
Back to top button