ھاتووچۆی كویە داوا لە ھاولاتیان دەكات رێگای سماقوڵی بەكارنەھێنن
زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند بەهۆی بارینی زۆریی باران لە ێگای سماقوڵی کێشە دروست بووە گوتی ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی زۆر بەرز بووەتەوە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.
ڕوونیشیی کردەوە ڕێگاکە دانەخراوە، بەڵام جەختی کردەوە ئەگەر بارانبارین بەردەوام بێت، دادەخرێت.
ڕێکای سماقوڵی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و ڕانیه و پشدەر پێکەوە دەبەستێتەوە.
بەرپرسەکەی هاتوچۆ گوتیشی: “داوا لە شۆفێران دەکەین ئەو ڕێگایە بەکار نەهێنن و بۆ سەلامەتی خۆیان ڕێگای کۆیە هەولێر یا خود هیران سکتان بەکار بهێنن”.