لە رووداوێكی ھاتووچۆدا ئەفسەرێكی پێشمەرگە و دوو ھاولاتی گیانیان لەدەست دا (وێنە)

لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای شێخان- باعەدرێ، لە سنوور پارێزگای دھۆک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەراتی گشتی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک بە (خواكوڕك)ـی رایگەیاند: “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر رێگای دھۆک ھەولێر لە نزیک شارۆچکەی شێخان بەھۆی بارانبارین و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنمایەکانی ھاتووچۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تویوتا تایبەت و تویوتایێکی سەربازی روویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان ئەفسەری پێشمەرەیە و چوار کەسیش دیکەش بە سەختی برینداربوون و یەكێك “.

گوتیشی: “بریندارەکان بۆ چارەسەری پێویست نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک گواسترانەتەوەو ئێستا رەوشی ھەندێک لە بریندارەکان نا جێگیرە”.

 

Back to top button