یەكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە قوناغی باشی بڕیوە

وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە لە ھەوڵدان بۆ یەكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە و رێكخستنەوەیان و فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەلێت”ھاوپەیمانان بۆ ئەم ھەنگاوە پاڵپشتمانن”

 

عەمید هەژار، فەرماندە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، رایگەیاند: “کارەکانی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هەنگاوی باشی بڕیوە و تاوەکو ئێستاش لە کۆی 35 پڕۆژە، 13 پڕۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە جێبەجێ کراون”.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ گوتیشی، لە پڕۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەدا، هاوپەیمانان هاوکاریی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن. چونكه‌ ئەوان تاکە وەزارەتێکن، کە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییان پێکهێناوە.

Back to top button