بەریتانیا : كۆبوونەوەیەكی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا

 

دوای ئەوەی شاندێكی راوێژكارانی سەربازی بەریتانیا ، ئەڵمانیا و ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ مەسەرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كۆبوونەووە, كۆنسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕاوێژكارانی سەربازیی بەریتانیا، ئەمریكا و ئەڵمانیا، كۆبوونەوەی بەرهەمداریان لەگەڵ مەسرور بارزانی ڕاوێژوكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە.

كونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە پۆستەكەیدا نووسیویە: “كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدار لە نێوان مەسرور بارزانی و ڕاوێژكارانی سەربازیی بەریتانیا، ئەمریكا و ئەڵمانیا لەبارەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگه بەڕێوە چووە”‌.
لە درێژەدا هاتووە: “پابەندیی دوولایەنە هەیە بۆ دروستكردنی هێزێك كە لەڕووی توانای سەربازی و تێچووی دارایی و لێپێچینەوەوە هێزێكی گونجاو بێت و بتوانێت بەرەوڕووی ئەو هەڕەشە ئەمنییانە ببێتەوە كە لە داهاتوودا بەردەوام دەبن و پەرە دەسێنن”.
كۆنسوڵخانە هەواڵێكی باسنیوزی لە بارەی كۆبوونەوەكە داناوە و ئەم تویتەی لەبارەوە نووسیوە.

دوێنێ چوارشەممە 13/3/2019، مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان بۆ بواری چاكسازی و مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە كرد.

لە دیدارێكدا وێڕای هەڵسەنگاندن بۆ دوا میكانیزم و بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و پەرەسەندنی جمۆجۆڵەكانیان تاوتوێ كرا.

هاوكات مەسرور بارزانی، سوپاسی هەوڵەكانی هاوپەیمانی كرد و هیوای بەردەوامیی هاوكارییەكانی خواست، بەتایبەتی لە بواری چاكسازی و ڕێكخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا. هەروەها بۆ رێگەگرتن لە مەترسی و هەڕەشەكانی تیرۆریستان، هاوكاریی هەمەلایەنە و رەخساندنی زەمینەی لەباری بۆ ئاسایی كردنەوە و چارەسەری كێشە سیاسی و ئیداری و دەستوورییەكان بەپێویست زانی.

Back to top button