سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق ئاشكرا ده‌كات
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه، نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق ” به‌رهه‌م ساڵح” له‌به‌غدا نه‌بوو به‌ڵكو له سلێمانی بوو، ده‌شلێ” پێش گه‌رانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناوی یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنی وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق، نوێنه‌رێكی سه‌فاره‌تی ئێران له عێراق له سلێمانی له‌گه‌ڵ پاڤێل تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح دانیشتنێكی نهێنیان ئه‌نجامداو، دوای دانیشتنه‌كه رێكه‌وتن له‌نێوان پاڤێل و به‌رهه‌م ئه‌نجامدراوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دوای ئه‌و رێكه‌وتنه ” به‌رهه‌م ساڵح بێ گه‌رانه‌وه بۆ به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی، له‌ناكاو گه‌رایه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ده‌لێت، ئه‌مه‌ش به پێی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌نجام درا كه له سلێمانی له‌گه‌ڵ كه‌سێك له سهفاراتی ئێران له عێراق كۆبوونه‌وه كرابوو”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێـ” ئێران به‌ڵێنی به به‌رهه‌م ساڵح دا ئه‌گه‌ر بگه‌رێته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی وه‌ك سه‌رۆككۆمار له عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌و به‌لێنه‌ش له سلێمانی درابوو، واتا پێش هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح له په‌رله‌مانی عێراق له سلێمانی ئێران له‌به‌رامبه‌ر گه‌رانه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی وه‌ك سه‌رۆككۆمار دیاری كردبوو”.
پێشتر به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له نمایشی ناو په‌رله‌مانی عێراقدا، باسی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌لێت، نه‌خێر بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق له سلێمانی به رێكه‌وتن له‌نێوان كه‌سێك له سه‌فاره‌تی ئێرانی له عێراق و پاڤێل و به‌رهه‌م، یهكڵاكرایهوه، گه‌رانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش بۆ ناو یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌و رێكه‌وتنه بوو كه بكرێته سه‌رۆككۆماری عێراق و ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق كرا نمایش بوو، چونكه له‌سلێمانی یهكڵاكرابۆوه”.