فێدریكا مۆگرینی: یەكێتی ئەوروپا هاوكاری هەموو ئەو وڵاتانە دەكات كە هاوكاری ئاوارەكانی جەنگی دژ بە داعش بوونە
لە كاتێكدا لە ئێستادا لە دوا مۆلگەكانیان تەوقكراون, لە كەوتنی خەلافەتی داعش نزیك بوونەتەوە, بەهەزاران ژن و منداڵانی داعش خۆیان رادەستی هێ.ەكانی سوریای دیموكراتیك كرد, ئەمە جگە لەوەی لە رابردوو بە سەدان هەزار كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان ئاوارەی وڵاتانی ناوچەكە بوون, بەر پرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت:” هاوكاری ئەو وڵاتانە دەكەن كە هاوكاری ئاوارەكانی جەنگی دژ بە داعش بوونە”.
فێدریكا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوڕوپا ، لەبارەی رۆڵی هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان و سووریا، رایگەیاند: “ئەوان هەوڵ دەدەن هاوكاریی هەموو ئەو حكوومەت و وڵاتانە بكەن، كە ئاوارەی سوورییان لەخۆ گرتووە و ئەو هاوكاریانەش بەردەوام دەبن، تاوەكو ئەو حكوومەتانە بتوانن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی سووریا بەردەوان بن”.
هەروەها بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوڕوپا دەشلێت “هەروەكو دەزانیت ئەو هاوكاریانەی لەم كۆنفڕانسە كۆدەكرێنەوە، بۆ هاوكاریكردنی هەموو سوورییەكانە، نەك تەنیا له نێوخۆی سووریا، بەڵكوو بۆ هاوكاریكردنی ئەو وڵاتانەی دراوسێشە، كە ژمارەیەكی زۆری ئاوارە سوورییەكانیان لەخۆیان گرتووە، بەتایبەتی لوبنان، ئوردون و توركیا، بەڵام هاوكارییەكان وڵاتانی عێراق و میسریش دەگرێتەوە و دەمەوێت ئەوەش بڵێم، كە ئەو هاوكاریانەمان بەردەوام دەبن و بۆخۆشم سەردانی ئەو وڵاتانەم كردووە، كە ئاوارەی سووری لێ نیشتەجێن و دەزانم، كە ئەو وڵاتانەی پێویستییان بە هاوكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە هاوكارییەكانیان بۆ ئەو ئاوارانە بەردەوام بن”.
لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی سووریاش لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا گوتوویەتی: “ئێستا رەوشی واقیعی سووریا گۆڕانی بەسەردا هاتووە. لەسەر زەوی هاوكێشەكان گۆڕاون. بەدەستهێنانی سەركەوتن لە هەندێك شەڕ و تەنانەت راگەیاندنی سەركەوتنی یەكجارەكی لە شەڕدا، ئاساییە، بەڵام مانای ئەوە نییە، قەیرانی سووریا ئیدی پێویستی بە چارەسەری سیاسی نییه”.
رەتیشیكردەوە، ئەوڕوپاییەكان لە ناو خۆیاندا ناكۆكییان لە بارەی پرسی سووریا هەبێت و دەڵێت: “هەموو وڵاتانی ئەوڕوپا، كۆكن لەسەر ئەوەی رەوشی سووریا پێویستی بە چارەسەری سیاسییانە هەیه”