ژنە پەنابەرێكی بەریتانیا كە خەلكی هەولێرە خەلاتی داهێنەری بەریتانیای پێ‌ بەخشرا

 

دوای ئەوەی ژنە پەنابەری كورد لە بەریتانیا داهێنانێك لە بواری بەرهەم هێنانی ماددەیەكی لاستیكی دەكات كە هاوكارا بۆ كەم بوونەوەی پیش بوونی ژینگە ئەمڕۆ خەڵاتی ژنە داهێنەری ئەمساڵی بەریتانیای پێبەخشرا.

تۆڕی هەواڵی (بی بی سی)ی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە دەزگای (Innovate UK) كە بە مانای داهێنەرانی بەریتانیا دێت، خەڵاتی ئەمساڵی داهێنەری ژنی بە ڤانیا ئیسماعیل بەخشی، ئەمەش لە بەرانبەر داهێنانی جۆرە بۆیاخێكی تایبەت بۆ كووپی خواردنەوەی كارتۆنی، كە وای لێ دەكات بتواندرێ كووپەكە دووبارە بەكاربهێندرێتەوە، بەم داهێنانەش مرۆڤایەتی چیتر پێویستی بەو كووپە پلاستیكیانە نابێ كە بۆ یەك جار بەكاردەهێندرێن و فڕێ دەدرێن.

بی بی سی بڵاوی كردووەتەوە كە دوای ئەوەی ئەم داهێنانە لە بەریتانیا جێبەجێ دەكرێت و دواتریش لە جیهاندا جێبەجێ دەكرێت، ژینگە لە یەكێك لە سەرچاوە سەرەكیەكانی پیسكردن رزگاری دەبێت. ئاماژەشی بەوە داوە كە تەنها لە بەریتانیادا ساڵانە 90 ملیۆن كووپی پلاستیكی و كارتۆنی فڕێ دەدرێت.

دەزگای (Innovate UK) بڕی 66 هەزار دۆلاری ئەمریكی وەك خەڵات بە ڤانیا ئیسماعیل بەخشی، لەگەڵ كۆمەڵێك بەرنامە و پێداویستی لەپێناو یارمەتیدانی بۆ جێبەجێكردنی داهێنانەكەی.

ڤانیا ئیسماعیل تەمەنی 48 ساڵ، كچی بنەماڵەیەكی خوێندەواری هەولێرە و دەرچووی بەشی كیمیای زانكۆی سەڵاحەدینە، چوار برا و پێنجی خوشكی هەیە، لە ساڵی 1993 وەك پەنابەر رووی لە بەریتانیا كردووە.

ژنە كوردەكە بۆ (بی بی سی) قسەی كردووە و دەڵێ “شووكردنم و بوونم بە دایكی سێ منداڵ، ڕێگەی لە كاركردنم نەگرت وەك ئارەزوومەندێكی بواری كیمیا، كاركردنیشم ڕێگەی لە ئەركی دایكانەم نەگرت، هیچ كاتێكیش لە بیركردنەوە ناوەستم تا بیركردنەوەكانم دەكەم بە شتێكی كردارەكی”.

Back to top button