پەرلەمانی بەریتانیا دووبارە ئەنجامدانی ریفراندۆمی لە بارەی چوونەدەرەوە لە یەكێتی ئەورووپا رەتكردەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا جارێكی دیكە كۆبوویەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی چوونە دەرەوەی لە یەكێتی ئەورووپا(برێكزێت) كە دەنگۆی دووبارە ئەنجامدانەوەی ریفراندۆم لە ئەگەرە بەهێزەكان بوو, بەڵام پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژەی ئەنجامدانەوەی ریفراندۆمی لە سەر مانەوە یان دەرچوون لە یەكێتیی ئەوروپا رەتكردەوە. پڕۆژەكە بە 334 دەنگی نەخێر لە بەرامبەر 85 دەنگی بەڵێ رەتكرایەوە.

پەرلەمان پێشتریش پرۆژەی رێككەوتنی برێكزیتی نێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپای سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەكردنیان لە دوای برێكزیت رەتكردبوویەوە، دواتر هەمواركراوی رێككەوتنەكەشی رەتكردەوە، ئێستاش پڕۆژەی دووبارەكردنەوەی گشتپرسییەكەی رەتكردەوە.

پەرلەمانی بەریتانیا هەروەها پڕۆژەیەكی دیكەی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی كشانەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا بە 314 دەنگی نەخێر، لە بەرامبەر 312 دەنگی بەڵێ رەتكردەوە، دواتریش پەرلەمان پرۆژەی پارتی كاری بۆ مۆڵەتدانی زیاتر بە پەرلەمان لە رێگەی درێژكردنەوەی وادەی برێكزیت بە 318 دەنگی نەخێر لە بەرامبەر 302 دەنگی بەڵێ رەتكردەوە.

Back to top button