ڤیدیۆ: ئێران داگیركردنی عێراقی بەفەرمی پێشان دەدات

خواكوڕك

لەچەند رۆژی رابردوو ئێران ئۆتۆمبێلی پۆلیسی وڵاتەكەی هێناوەتە ناو شارەكانی ناوەراست و باشوری عێراق و لە شەقامەكان دەسوورێنەوە.

چالاکوانانی مەدەنیی عێراقی گرتەیەکی ڤیدیۆییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی ئێرانی بە دوو پۆلیسەوە، لە شەقامێکی باشووری بەغدا دەسووڕێتەوە.

هەروەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێ، هاووڵاتییەکی شاری واست دەچێتە تەنیشت دوو پۆلیسە ئێرانییەکە و لێیان دەپرسێ ئێوە پۆلیسی ئێرانین، ئەوانیش بە بەڵێ وەڵام دەدەنەوە.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، زۆربەی جومگەکانی دەسەڵاتی عێراق کەوتنە ژێر دەسەڵاتی حزب و کەسایەتییە شیعەکانی عێراق، کە پەیوەندییەکی راستەوخۆ و مەزهەبیی توندیان بە حکوومەتی ئێرانەوە هەیە.
 

Back to top button