نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سوریا دۆخی سوریا لە لێواری تەقینەوەدایە

 

دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو بە هۆی ناڕەزایەتیەكانی خەلكی ئەو وڵاتەو دروست بوونی داعش و داگیركردنی بەشێكی زۆری خاكی ئەو وڵاتەی داگیركرد, ژمارەیەكی زۆری گرووپ و هێزی جیاوازی چەكدار دروست بوونە, لەو بارەیەوە نێردەی نەتەوەیەكگروەكان بۆ سوریا هۆشداری دەدات.

گیێیر پیدەرسۆن، نێردراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بەر لە ماوەیەك لە شوێنی ستیڤان دیمستۆرا بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكرا، رایگەیاند، 5 هێزی سەرەكی لە سووریا چاڵاكن، ئەوانیش بریتین لە سوپای ئەمەریكا، رووسیا، ئێران، توركیا و ئیسرائیل. گوتیشی پێویستە ئەو هێزانە هەماهەنگییان لەنێوان هەبێت، بۆ ئەوەی هیچ بەریەككەوتنێك لە نێوانیان روو نەدات، چونكە لە ئەگەری هەر رووداوێكی لەم جۆرە، ئاسایشی ناوچەكە و جیهان بە گشتی دەكەوێتە مەترسییەوە.

پیدەرسۆن لە یەكەم دەركەوتنیدا لەبارەی ئەركە نوێیەكەی لە سووریا ئاشكرایكرد‌، ئەو كار بەگوێرەی بڕیاری 2254 دەكات، كە ئەو بڕیارە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێویستە مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی سووریا بكرێت.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا لەبارەی بەشداریكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە”ـش لە پرۆسەی دانووستانەكانی ئەو وڵاتەدا گوتی، تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ بەشداریكردنی ئەو هێزانە لە دانوستانەكاندا نەدراوە.

ماوەی چەند مانگێكە گیێر پیدەرسۆن وەك نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا لە شوێنی ستیڤان دیمستۆرا دەستبەكار بووە.

Back to top button