چارەسەرێکی سەیرو پێشبینی نەکراوی قژ ڕووتانەوە دەدۆزرێتەوە

زانایان لەکاتی لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارە لاوەکییەکانی دەرمانی چارەسەرکردنی ئێسکە نەرمە، بۆیان دەرکەوتووە کە، دەکرێت ئەو دەرمانە وەک چارەسەری ڕووتانەوەی قژ بەکاربھێندرێت.

زانایان لەو ھۆکارەیان کۆڵیوەتەوە، تا بزانن بۆچی لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانی ئێسکە نەرمە، موو گەشەی کردووە، بۆیان دەرکەوتووە، مادەی سیکلوسبورین ئەی “CsA” ھەستاوە بەداپۆشین و نەھێشتنی پرۆتینی “SFRP١”، کە ڕێگری دەکات لە گەشەی موو، ھەربۆیە زانایان بەھیوان پێکھاتەیەک بەرھەم بھێنن کە ڕێگری بکات لە وەرینی قژ.

لەوبارەیەوە دکتۆر ناسان ھوکشو کە سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیەیە، ئەم دۆزینەوە تازەیە لەبارەی وەرینی قژەوە پێشبینی نەکراو بووە، بەڵام پێویستە تاقیکردنەوەی زیاتری لەسەر بکرێت، بۆئەوەی بگەنە ئەو دەرئەنجامەی کە تا چەند کاریگەرو زیانبەخش نیە.

جێی ئاماژەیە لەئێستادا چارەسەرەکان بۆ وەرینی قژ زۆر سنوردارە کە بریتین لە ڕواندنەوەو بەکارھێنانین ھەردوو دەرمانی “minoxidil”و “finasteride”.

 

Back to top button