بۆچی پرۆژەی مامەڵە كردنی بەغدا لەگەڵ سلێمانی دژی باڵێكی یەكێتیە
خوا كوڕك
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان, رایگەیاندووە” كە باوەڕ ناكات عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت, هێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ هەریەك لە پارێزگاكانی هەرێم بەكارێكی ئەستەمی دەزانێت, چونكە دەبێت لێكۆڵینەوە لە بودجە و داهاتی ئەو پارێزگایانە بكرێت”.
رێزان شێخ دڵێر دەشڵێت” پرسی هەوڵدان بۆ هێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەنها بۆ فشارخستنە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستانەو هیچی دیكە نییە, بۆیە ئێمە دەبێت ناوخۆی كوردستان لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەربكەین نەك ئەوەی پەنا بۆ بەغداد ببەینەوە, چونكە كێشەكان قوڵتر دەبنەوە “.
لایی خۆشیەوە چاودێرێكی سیاسی لەسەر ئەم پرسە بە (خوا كوڕكی) راگەیاند” هەوڵدان بۆ هێنانی بودجەی پارێزگاكانی هەرێم راستەوخۆ لە بەغداوە, تەنها هەولێكە بۆ ئەوەی فشار بۆسەر باڵی قۆرغكاری یەكێتی دروستبكرێت, چونكە چەندین ساڵە دەستی بەسەر داهاتی سڵێماندا گرتووە, ئەگەر بڕیار بێت بەغدا بودجەی پارێزگاكان بنێرێت دەبێت لەسەر بنەمای لێكۆلینەوە لەداهاتی ئەم پارێزگایە بودجە بنێرێت, بەمەش باڵی قۆرغكاری یەكێتی ناچار دەبێت داهاتی گومرگ و باج و داهاتەكانی دیكەی ئەم پارێزگایە بگەڕێننەوە نێو خەزێنەی حكومەت.
ئەو چاودێرە گوتیشی” ئەمەش هەوڵێكی گۆڕانە بۆ ئەوەی بودجەی ئەم پارێزگایە لەژێر دەستی باڵی قۆرغكاری یەكێتی دەربهێنێت.