پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك بڕیارى رووخاندنى 120 دوكان ده‌دات كە زۆرینەیان كوردن
پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك، بڕیارى رووخاندنى 120 دوكانی كاسبكاران ده‌دات، به‌رپرسێكى حزبییش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵات ئێستا له كه‌ركووك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى تایبه‌تى خۆیان كار ده‌كه‌ن و بیر له خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه و گرنگ ئه‌وه‌یه لایان خۆیان قازانج بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكى ئیداریى كه‌ركووك، كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت ڕایگه‌یاند: “پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك له هه‌وڵه‌كانى دژ به كورد له شارى كه‌ركووك به‌رده‌وامه و ئێستاش كار ده‌كرێت بۆ رووخاندنى 120 دوكانى كاسبكارانى كه‌ركووك، ته‌نیا مه‌به‌ست له‌و كرده‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، كه زه‌ویى ئه‌و دوكانانه له‌لایه‌ن پارێزگارى سه‌پێنراو و حه‌شدى شه‌عبی داگیر بكرێن، كه شوێنێكى ستراتیژی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌نه مۆڵ”.
ئه‌و به‌رپرسه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئیداره‌ى ئێستای كه‌ركووك هیچ هه‌نگاوێك به‌بێ به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبی نانێت، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه رێك ده‌كه‌ون، به نموونه له‌سه‌ر ده‌كردنى ماڵه كورده‌كان له چه‌ندین شوێنی جیاجیای ناو شارى كه‌ركووك، كه دیسان به بیانووى ئه‌وه‌ى كه خانووه‌كانیان تاپۆی نییه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئیداره‌ى پێشووى كه‌ركووك نه‌ك هه‌ر هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه‌ى نه‌داوه، بگره خزمه‌تگوزاریى هاوشێوه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى دیكه‌ى كه‌ركووكی ده‌گه‌یانده ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه تاپۆیان نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا كارت بووه، مه‌به‌ست له‌و كرده‌وانه دیاره كه زیاتر دەركردنى كورده له شاره‌كه.