نوجێفی: حه‌شدی شه‌عبی هۆكاری وێرانكاری مووسڵە
ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دەرخستنی راستییەكان لە پارێزگای نەینەوا رایگه‌یاند، حەشدی شەعبی ھۆكاری وێرانكاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی گەندەڵییه له مووسڵ.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دەرخستنی راستییەكان لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بەشێك لە گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی، كە ھەندێك فەرمین و بەشێكیشییان خۆیان بە حەشد پێناسە دەكەن، كاری نایاسایی لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە ئەنجام دەدەن، كەھۆكارن بۆ وێرانی و گەندەڵی زیاتر.
ھاوكات، نوجەیفی ئاماژەی بە ھەماھەنگی نێوان لیژنەكەیان و حكومەت و حەشدی شەعبیش كرد، لە دەرخستنی راستییەكان.
لایه‌نه سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه تاوانی دژه مرۆییان له شاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و به‌شێك له میلیشیاكانی حه‌شد به گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تائیفی ره‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سوننه ئاینزای ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.