“زیاتر لە ٢٠ هەزار چەكداری داعش لە عێراق و سوریادا هەن”

جیمس جیفری نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، لەئێستادا زیاتر لە ٢٠ هەزار چەكداری داعش لە عێراق و سوریادا هەن .

جەیمس جیفری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند، داعش هێشتا هەرەشەیەكی گەورەیە بەو بەڵگەیەی، كە هێشتا ٢٠ هەزار چەكداری لایەنگری ئەو ڕێكخراوە لەعێراق و سوریا ماون .

سەبارەت بەپاشەكشەی سوپای ئەمەریكا لە سوریا جیفری ئەوەی راگەیاند “پاشەكشەكە بەپێی خشتەیەكی كاتی دەبێت”.

پیشتریش جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لەمەڕ هەڕەشەكانی داعش هۆشداری دابوو بەوەی هێشتا داعش پارێزگاریی لەبوونی خۆی لە عێراق و سوریا و هەندێ شوێنی تری جیهان دەكات.

Back to top button