وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەوامی كارمەندانەوە چەند بڕیارێك دەردەكات
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مانگى داهاتووه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌وامى پزیشكان و كارمه‌ندان و نه‌شته‌رگه‌ریكردن، چه‌ند بڕیارێكى نوێ جێبه‌جێ ده‌كات.
لەم باریەوە خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند به‌هۆى نه‌مانى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه، ده‌وامى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه وه‌كو خۆى لێ ده‌كرێته‌وه، ده‌بێت ته‌واوى ڕۆژه‌كان ده‌وامى فه‌رمى بكه‌ن.
گوتیشى هاوكات به‌هۆى خۆڕاگرییان له‌و چه‌ند ساڵه‌ى قه‌یران و دواكه‌وتن و كه‌مى مووچه، سوپاس و ڕێزێك ده‌ده‌نه ته‌واوى پزیشكان و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكراشى كرد كه به نیازن نه‌شته‌رگه‌رى دواى ده‌وامى فه‌رمى له نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان بكه‌ن به پاره، كه بڕى پاره‌كه له نرخى نه‌شته‌رگه‌رى كه‌رتى تایبه‌ت كه‌متر ده‌بێت.