یەكێتی بۆ گۆڕان یەك كوردستانە دابەش ناكرێت

خواكوڕك
بەدروشمی( یەك كوردستان… لەگەڵ عێراق ) دەمانگەیێنێـتە ئامانج یەكێـتی رەدی مامەلەی راستەوخۆی بەغدا دەكات لەگەڵ هەرێم.
 
لە سەروتاری ئەمڕۆی (كوردستانی نوێ) زمانحاڵی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵوێستی حزبەكەی لەبارەی ئەو پرۆژەیەوە دەربڕی كە بزووتنەوەی گۆڕان بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی ئاراستەی حكومەتی عێراقیان كردبوو, تێیدا داوا دەكەن ئیدی بەغدا وەك هەرێم مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكات‌و نەگەڕێنەوە بۆ حكومەتی هەرێم و دەزگا شەرعییە هەڵبژێردراوەكانی كە دەستووری عێراق لەچوارچێوەی فیدرالیەت وەكوو هەرێمێك ناساندوویەتی, بەڵكو وەك چەند پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكەن.
 
یەكێتی نیشتمانی لە سەروتارەكەی كوردستانی نوێ, دووپاتی دەكاتەوە كە وەك یەك كوردستان لەگەڵ بەغدا مامەڵەی سیاسی و ئیداری و هەموو شایستەكانی دەكات, تا ئەوكاتەی زەمینەی وێستگەیەكی باڵاتری مافی چارەنووس دەڕەخسێت گەڕانەوە بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغدا گەڕانەوەی یەك كوردستان دەبێت و وەك یەك یەكەی ئیداری جوگرافی و فیدراڵی و وەك یەك یەكێتییەكی نەتەوەیی كە پێداگیریی دەكات لەسەر تەواوێتی خاكی كوردستان بە ناوچەكانی تازە بە خوێنی پێشمەرگە رزگاركراویشەوە.
 
لەبارەی هەڵوێستەی یەكێـتی, چاودێرانی سیاسی پێیان وایە یەكێـتی بەم سەروتارەی ئەمڕۆ چوار شەممەی كوردستانی نوێ‌ كۆتایی بە خەونی گۆڕان هێنا كە دەمێكە خەون بە هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دەبینێت, دواجار گۆڕان بە تەنها دەهێڵدرێتەوە.
Back to top button