لە سلێمانی ڕۆژ نیە دوو تا سێ تیرۆریست دەستگیر نەکرێن
یاد سرێشمەیی
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لە دیمانەیەکی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا دەلێت:” لەسنوری سلێمانی ڕۆژانیە دوو تا سێ تیرۆریست دەستگیر نەکرێن”
ئەو قسەیی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، جێگەی هەلوەستە لەسەرکردن و لێکۆلینەوەی جدییە، چونکە ئەگەر وایە لە ئێستادا سلێمانی فابریکەی بەرهەمهێنانی تیرۆرو بیری توند ئاژۆیە بۆ کوردستان وناوچەکە دەبێت دەزگا ئەمنیەکانی بەدوای وەڵامێک بگەڕێن بۆ پرسیاری ئەرێ سلێمانی هاوسنوری هیچ ناوچەیەک نیە کە لە دەساڵی رابردوو تیرۆری تێدا چاڵاک بووە، ئەو دوو س کەسەی ڕۆژانە دەستگیر دەکرێن لەکوێوە دێن و چۆن دروست دەبن؟.
ئەو ئیڕهابە فیکریەی لە چەند ساڵی رابردوو لە سلێمانی وەگەڕ خرا، ئێستا بەرهەمەکەی لەبازاڕە، وێڕای لاواز بوونی سەرچاوەی ئیڕهابە فیکریەکە، لە ئێستادا بە شایەتی بەرپرسانی دەزگا ئەمنیەکانی ئەو شارە بەرهەمی ئیڕهابی فیکری ئامادەیە، ئیڕهابی فیکری ڕۆشنبیرانی بێدەنگ کرد، لە ئەگەری بێدەنگ بوونی ڕۆشنبیران تیرۆریستان بەقسەدێن.
ئەو بەرپرسەی ئاسایش دەڵێت لە ترسی گالتەی خەلک ڕایناگەیێنن کە ڕۆژانە چەند تیرۆریست دەستگیر دەکەن.
ئەگەر ئەم قسەیە ڕاست بێت وەی ڕاستیش نەبێت هەر وەی، چونکە دنەدانی ئیڕهابی فیکری خۆیان بوون، ئەمڕۆ تیرۆریستیان بەرهەم هێنا، هەروەها ترس لە ڕاگەیاندنی دیسان خۆیان لێی بەرپرسیارن چونکە وا پەروەردەی خەلکیان کرد، بە پیرۆز و دەستکەتەکان پێبکەنن.
بۆیە لەدوای ئەو قسەیەی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی حزبەکەی بەڕێوەبەر و حزبەکانی دیکەی ئەو شارە دەبێت جلەوی شارەکە بدەنەوە دەسی ڕۆشنبیران،تا ئێرە ئیڕهابی فیکری تیرۆری بۆ بەرهەمهنان دەبێت وازی لێ بێنن، ئەگینا وەک بۆمب بەخۆیاندا دەتەقێتەوە لە چەند ساڵی داهاتوو دەبێت لەبری دوو تاسێ تیرۆریست، دوو تاسێ گرووپی تیرۆریستی دەستگیر بکرێت، خودا نەکردە گرووپێک لە دەستی ئەوان رزگاریان بوو خەلکی سلێمانی قوربانی دەری یەکەم دەبن.