هێلکە لە نەخۆشی شێرپەنجە و جومگەکان دەتپارێزێت

بەپێی توێژینەوەیەک هێلکەی مریشک بە زیادکردنی پرۆتین تێیدا، دەتوانرێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و کێشە تەندروستییەکانی جومگە بەکاربهێنرێت.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی مەیل” توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی ئێدنبێرگی سکۆتلەنداوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە خواردنی هێلکەی ئەو مریشکانەی دەستکاری “دی ئێن ئەی”یان کراوە بۆ زیادکردنی پرۆتین لەهێلکەکانیاندا رێگریی لە دروستبونی خانەی شێرپەنجەیی و سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی جومگە دەکات.

پرۆفیسۆر “هێلین سانگ” کە یەکێکە لە ئەندامانی توێژینەوەکە لەوبارەیەوە دەڵێت: “ئێمە دەرمان بەرهەمناهێنین، بەڵام ئەم توێژینەوەیە نیشانیدەدات کە هێلکە پشتپێبەستراوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو پرۆتینەی کە رێگریی لەدروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات”.

دەشڵێت، ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێکی باشە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیکە لەبەشەکانی بایۆ تەکنۆلۆژی.

بەپێی زانیارییەکان تیمەکە کاریان لەسەر ( دی ئێن ئەی) چەند مریشکێک کردووە بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینی مرۆڤ لەجۆری (IFNalpha2a) لەهێلکەکانیاندا، ئەمجۆرە لە پرۆتین دژی ڤایرۆس و خانە شێرپەنجەییەکانە.

Back to top button