گێزەر هاوسەنگی شەکری خوێن رادەگرێت

گێزەر، یەکێکە لەو پێکهاتانەی دەوڵەمەندە بە بەهای خۆراکی بەسوود وەک، ریشاڵ، چەوری بەسوود، پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان، کە یاریدەی چارەسەر یان پاراستنی لەش دەدات لە نەخۆشیەکان، بەتایبەت نەخۆشی شەکرە.

ماڵپەڕی sohati باس لە سوودە نایابەکانی گێزەر دەکات:

1-کرداری هەرس چالاکدەکات، هاوکات لە تووشبوون بە قەبزی یان شێرپەنجەی کۆڵۆن دەیپارێزێت.

2-چاوەکانت لە هەڵئاوسان دەپارێزێت و ئاستی بینین بەهێزدەکات.
3-چارەسەری لاوازی سێکسی دەکات.

4-پێکهاتەیەکی خۆراکی بەسوودە بۆ ئەو خانمانەی کێشەی سوڕی مانگانەیان هەیە.

5-دژەئۆکسانە و رێگا لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی دەگرێت.

6-پارێزگاری لە پێست دەکات، رێگانادات زوو چرچ بێت.

7-هاوسەنگی رێژەی شەکری خوێن رادەگرێت.

8-پەستانی خوێن نزمدەکاتەوە و هاوسەنگ رایدەگرێت.

9-قژ لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و دەیگەشێنێتەوە.

10-تەندروستی جگەر بەباشی رادەگرێت و چالاکی دەکات.

11-ددانەکان لە کلۆربوون دەپارێزێت.

Back to top button