كاكاو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئێم.ئێس به‌سووده‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات، خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كاكاو بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ نه‌خۆشی ئێم.ئێس (multiple sclerosis)یان هه‌یه‌.

به‌پێی دوایین به‌راورده‌كانیش، نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ده‌ست نه‌خۆشی ئێم.ئێس-ـه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

ئێم.ئێس له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌ماری ناوه‌ندی كاریگه‌ری داده‌نێت. نیشانه‌كانی له‌ زۆربه‌ی كاتدا بریتین له‌: بێهێزبوونی ماسولكه‌كان، هه‌ستی سووتان و كزانه‌وه‌، سڕبوون، ئازاری درێژخایه‌ن، هاوسه‌نگی و هاوئاهه‌نگی لاواز، شه‌كه‌تی و كێشه‌ی ته‌ركیزكردن.

له‌ڕاستدا له‌هه‌ر 10 كه‌س كه‌ ئێم.ئێس-یان هه‌یه‌، 9یان هه‌ست به‌ ماندوویی و شه‌كه‌تی ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌م نیشانه‌یه‌ سه‌خته‌. توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووتر ده‌ڵێت كه‌ خواردنی ڕۆژانه‌ی 45 گرام چوكلێتی تاڵ كۆنیشانه‌ی شه‌كه‌تی درێژخایه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كات. چوكلێتی تاڵ 70بۆ85%ی كاكاوه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا 40 نه‌خۆشی ئێم.ئێس دابه‌شكرانه‌ سه‌ر دوو پۆل. بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌درا به‌ پۆلی یه‌كه‌م كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به‌ كاكاو، به‌ڵام بۆ گرووپی دووه‌م ڕێژه‌كه‌ی كه‌متر بوو و له‌و ماوه‌یه‌دا ئاستی ماندووی به‌شداربووان به‌راورد ده‌كرا. له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌ گروپی یه‌كه‌م 45% نیشانه‌ی ماندووییان چاره‌سه‌ر بووه‌و 80% خێرایی ڕێگه‌ ڕۆیشتنیان زیاتر بووه‌.

 

Back to top button