حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلاند ده‌كات

گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نیوزلاند كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ ده‌ست دا و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌فین دزه‌یى گوتەبێژی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، “پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى نیوزلاند ده‌كەین، له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانین. هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ به‌سامه‌ به‌ سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌ن و له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ كاره‌ساتى وا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌”.

ئەمڕۆ هەینی کەسێک بە ناوی برێنتۆن تارانت لە وڵاتی نیوزلاند، هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و نزیکەی 50 کەسی کوشت و 48 دیکەشی بریندار کرد.

 

Back to top button