راگەیاندراوێكی بەپەلە لەبارزانیەوە
خواكوڕك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ، لە دوایین سەردانیدا بۆ بەغدا، بە ئاشكرا باسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانی كردووە و دەشڵێت “لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتووین لەسەر نەكشانەوە لە ناوچە كوردستانییەكان”.
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنوری نەینەوا, رایگەیاند “لە دوایین سەردانمدا بۆ بەغدا بە ئاشكرا باسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانم كردووە و لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتووین لەسەر نەكشانەوە لە ناوچە كوردستانییەكان”
بارزانی لە بارەی پرسی مامەلەی راستەوخۆیی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكان كە لە ئێستادا لە سنوری سلێمانی گۆڕان كاری بۆدەكات, بە ناراستەوخۆیی رایگەیاندووە” ئەو ناوچانە بە خوێنی 11 هەزار و 500 پێشمەرگەی شەهید و بریندار ئازادكراون، مومكین نییە دوای ئەو هەموو قوربانیدانە بە مامەڵەی راستەوخۆی مەركەز لەگەڵ پارێزگاكان رازی ببین”.
بارزانی لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگە جارێكی دیكە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات كۆببننەوە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و ئەویش پاڵپشتییان دەكات.
سەرۆكی هەرێم لە بارەی گفتوگۆیان لەگەڵ بەغدا گوتی”ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەینە چارەسەر، ریفراندۆم چارەسەرە”.