كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بارینی به‌فر و بارنبارین سه‌رجه‌م هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشدا بەفر دەبارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەك شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشدا بەفر دەبارێت.

Back to top button